٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٢٩
بەڕێوەچوونی جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە ئێراق و سووریا

جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە ئێراق و سووریا بەڕێوە چوو

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕێ و ڕەسمی  جێژنی غەدیری خومی  ویلایەت  شەوی  سێشەمە بە  ئامادە بوونی   زیارەتکارانی ئێرانی و ئێراقی  و زیارەتکاران  لە وڵاتانی  دیکەی  ئیسلامی  لە  گڵکۆی حەزرەتی عەلی (ع) لە  نەجەفی  ئەشرەفی  ئێراق بەڕێوە  چوو .

هێزە  ئێراقیەکان  ،  ڕێ و شوێنی  ئاسایشی  تایبەتیان  بۆ  جێژنی پیرۆزی  غەدیری  خوم  لە  نەجەفی ئەشرەف و دەڤەری  بەڕێوە برد . 

ڕێ و ڕەسمی جێژنی  پیرۆزی غەدیری خوم  لە گڵکۆی  پاکی حەزرەتی زەینەب (س) لە دیمەشق پێتەختی سوریاش بە  ئامادە بوونی  زیارەتکارانی  ئەو  حەزرەتە بەڕێوە  چوو .

هەروەها  لە  ڕێ و ڕەسمێکدا کە بەو بۆنەوە  بە  هەوڵی  نووسینگەی  نوێنەرایەتی  ڕێبەری  موعەززەمی  ئینقلابی  ئیسلامی  لە  سوریا بەڕێوە  چوو 175 هاوسەری  لاو  ژیانی  هاوبەشیان  دەس  پێی کرد .

ئەمڕۆ  سێشەمە  سی  خەرمانان  بیستی  سێپتامبر  و 18  زی حەجە  ڕێکەوتە  لە گەڵ  ساڵرۆژی  جێژنی  پیرۆزی غەدیری  خوم  یەکێک  لە  گرینگترین  جەژنی   مۆسوڵمانەکانەکۆتایی کورتە نامە/310...